شبكة لالش الاعلامية

پەسەندكرنا پرۆژە یاسايا چاكسازيێ بۆ پشتى هەلبژارتنان هاته‌ پاشخستن 

پەسەندكرنا پرۆژە یاسايا چاكسازيێ بۆ پشتى هەلبژارتنان هاته‌ پاشخستن 

SNN:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، پەسەندكردنی پرۆژەیاساكەی حكومەت بۆ چاكسازی لەموچەو دەرماڵەكان و خانەنشینی، بۆ دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق دوادەخات و هەفتەی داهاتووش لەگەڵ حكومەت كۆدەبنەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش هۆكاری دواخستنی پەسەنكردنی پرۆژەكە ئاشكرا دەكات.

دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و هەردوو لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی دەستكاریكردنی پڕۆژەیاسا چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو خانەنشینی، بڕیاردرا پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە بۆ دوای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت، چونكە بەرچاومان روون نەبوو دەرماڵەكان چۆن دەبڕدرێت”.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، دووەم كۆبوونەوەی راوێژكارییە كە لەسەر پرۆژەیاساكە ئەنجام بدرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: بۆئەوەی دەرماڵەی زیاتر لە 50 هەزار فەرمانبەر نەبڕدرێت، داوامان لەحكومەت كردووە روونكردنەوەی تەواومان بداتێ لەسەر چۆنیەتی كەمكردنەوەی دەرماڵەكان، بۆیە پڕۆژەكە بۆ دوای هەڵبژاردن دواخرا”.

لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەش، بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” هەفتەی داهاتوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆدەبینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی ناو پرۆژە یاساكە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لیژنه‌يا بلند يا جێبه‌جێكرنا مادده‌ا 140 هاته‌ پێكئينان

Lalish Duhok

سەرۆكێ دەستەيا دەستپاكیێ: دشەش هه‌يڤێن ده‌ستپێكا ئەڤ ساله‌دا ڤه‌كۆلين د 170 كەیسێن گەندەليێ دا هاتيه‌ كرن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی ئیمزا ل سەر دامەزراندنا زانکویا ئاکرێ کر و چێکرنا وێ چوویە د بیاڤێ بجهئینانێ دا

Lalish Duhok