ب ههلكهفتا جهژنا سهرسالێ رۆژهك ل ههرێما كوردستانێ دبت بێنڤهدان
سپى:
بەبۆنەی جەژنێکی کوردانی ئێزدی، ڕۆژێکی ھەفتەی داھاتوو دەکرێتە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە حکومەتی هەرێمەوە دەست “سپی میدیا” کەوتووە لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە کە دەکاتە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، کوردانی ئێزدی ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ دەگێرن، ئەو ڕۆژەش دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان پشووەکە ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ناگرێتەوە و خوێندنگەکانی ئەم شار و شارۆچکانە پشوو نایانگرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
