هێلا ئاسمانیا قەتەر گەشتێن خۆ بۆ کوردستانێ دەست پێ دکت
باسنيوز:
هێڵی ئاسمانیی قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی گرووپی هێڵی ئاسمانیی قەتەر، ئەکبەر باکر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی ئاسمانیی قەتەر رایگەیاندووە، هەولێر و سلێمانی دوو شاری گرنگن بۆ کۆمپانیاکە و شوێنی گەشتیاری و مێژوویین، بۆیە هەفتانە حەوت گەشت بۆ هەر یەک لەو دوو فڕکەخانەیە، ئەنجام دەدەن.
هێڵی ئاسمانیی قەتەر، کە یەکێکە لە هێڵە هەرە باشەکانی فڕۆکەوانیی جیهانی، هەروەها رایگەیاندووە، کە لە رۆژی 1/5/2018ـەوە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دواتریش بۆ سلێمانی، دەست پێ دەکەنەوە.
ۆژی سێشەممە 13/3/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان. دا و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 15/3/2018 هەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێنەوە و تێیاندا دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتەوە.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
