ب هه‌ڤكاريا بنگه‌هێ لالش پێشانگه‌هه‌كا شێوه‌كاری ل ئه‌لمانیا هاته ڤه‌كرن
باسنيوز:
هونەرمەندێکی کورد، لە ئەڵمانیا، پیشانگایەکی تایبەتی بۆ کارە هونەرییەکانی کردەوە.
حه‌مه هاشم، هونەرمەندی شێوەکاری کورد، دوێنی چوارشەممە 18\4\2018، له‌شاری بێلیفێڵدی ئه‌ڵمانیا، پیشانگایه‌كی تایبه‌تی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی كرده‌وه، كه تێیدا ٣٠ تابلۆی قه‌باره هاوشێوه‌ی٧٠سم به ٣٣ سم نمایشكرد و سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌سه‌رشێوازی ئه‌بستراكتی ده‌ربرینخوازی ئه‌نجام دابوو، ئه‌م پیشانگایه كه به هاوكاری (سه‌نته‌ری لالش) له هۆڵی (لالش زێنتروم) نمایشكرا و ئه‌م پیشانگایه به‌سپۆنسه‌ری (گروپی هونه‌ری و كلتوری بووژان) ئه‌نجامدرا بوو.
به‌ختیار سه‌عیدی هونەرمەندی شێوه‌كار، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگاكه و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: ”حه‌مه هاشم، هونه‌رمه‌ندێكه ده‌ربڕی كێشه قوڵه‌كانی ئینسانه، به‌تایبه‌ت كه‌سێتی تاكی كورد، كه به هۆی شه‌ر و ئاشوبی زۆره‌وه دوچاری شپرزه‌یی ده‌روونی و له ده‌ستدانی هیوایه‌كانێتی بۆ ژیان، هه‌روه‌ها ئاڵۆزبوونی بیر‌و بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤ بوونی خۆی، كه ئه‌مه‌ش ئاكامی هه‌ستكردنێكی په‌نهان به ته‌نهایی و بێكه‌سی، به‌تایبه‌ت له پرسه گرنگه‌كانی وه‌ك هێرش، تۆقاندن، رفاندنی كوردانی ئێزیدی، له ده‌ستدانی سنوور و راوه‌دونان و نه‌هامه‌تیه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی ئه‌م ئینسانانه، كه به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ڵكۆڵراوه“.
بەختیار سەعید، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆیه هونه‌رمه‌ند هه‌وڵی داوه له رێگای فیگه‌ره ته‌نهاكانیه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ دووباره پێشان بداته‌وه و په‌یامێكیش بدات به دونیا، جگه له‌مه‌ش له تابلۆكانیدا خواستی نمایشی جوانبه‌خشی و ئیستاتیكی فه‌رامۆش نه‌كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
