شبكة لالش الاعلامية

رۆژا جیهانيا پاراستنا ئه‌ردى 

رۆژا جیهانيا پاراستنا ئه‌ردى 
ئێن ئارتى2:
سەرەتا ڕۆژی جیهانی پاراستنی زەوی لە ساڵی ١٩٧٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسێنرا، بۆ زیاتر پارێزگاری سروشتی زەوی بەگشتی و پاراستنی تەندروستی تاک.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی “independent” ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی زەویدا چەندین کاری گرنگ بۆ ژینگە و پارێزگاری تەندروستی ئەنجامدەدرێن.

ماوەی ٤٨ ساڵ تێدەپەڕێت و هەموو ساڵێک لە ٢٢ ی نیساندا ئاهەنگی ڕۆژی پاراستنی زەوی سازدەکرێت، زیاتر لە یەک ملیار کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەشداری ئەم ئاهەنگە دەکەن.

بە یەکێک لەو ڕۆژانە دادەنرێت کە پێویستە گرنگی تایبەتی پێبدرێت، لە سەرتاسەری جیهاندا ڕێکخراوەکان چەندین کار و چالاکی نوێیان دەبێت بۆ زیاتر بنیادنانی داهاتوو و ژینگەیەکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.

سەرەتای دیاریکردنی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠، زیاتر گرنگی دەدرێت بە پاکڕاگرتنی سروشت بۆ بوونی هەوا و ئاوێکی پاک، هەروەها پارێزگاری لەو ئاژەڵانەی ژمارەیەکی کەمیان ماوە و ئەگەری لەناوچوونیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی چەندین ڕووەک دەڕوێنرێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت. تەنها لە ساڵی ٢٠١٠ دا زیاد لە یەک ملیار درەخت لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوێنرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەسایەتيا خۆ ل شێوازێ ب رێڤه‌چوونێ بزانە

Lalish Duhok

Lalish Duhok

مەترسیێن فرچێ ددانان بزانە

Lalish Duhok