شبكة لالش الاعلامية

کاریگەریێن خراپێن کێم خەويێ

کاریگەریێن خراپێن کێم خەويێ
ZNA- ھەولێر

کەم خەوی دیاردەیەکی خراپە و باشترە هەموو هەوڵێک بدەیت وازیلێبهێنیت، چونکە کاریگەری سلبی هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی rotana، راندی گارنەر کە پیاوێکی ئەمەریکی بووە، تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ نەخەوتووە، چونکە پێی وابووە خەو پێویست نییە، بەڵام دواتر تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت.

کاریگەریە سلبییەکانی کەم خەوی:
1-ئەگەری هەیە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببیت، لەکاتی شوفێریدا.

2-مێشک ناچالاک دەبێت و هەست بە ماندووبوون دەکەیت، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر رەفتارەکانت دەبێت.

3-یادگای مێشک لاواز دەبێت، رەنگە تووشی لەبیرچوونەوە بیت.

4-کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان بۆ کار و ئەرکەکانی رۆژانەت.

5-لەپاش 36 کاتژمێر نەخەوتن، توانای رێکخستنی کارەکانت نامێنێت، ناتوانیت ئەرکەکانت راپەڕێنیت، تەنانەت توانای بڕیاردانیشت نامێنێنیت.

6-سەرجەم رەفتارەکانت سلبی دەبن، پەنا بۆ ئامرازی خراپ دەبەیت وەک جگەرەکێشان.

7-هەست بە رووداوەکانی چواردەورت نامێنێنێت و لەرووی دەروونییەوە هەڵدەچیت.

8-خانەکانی مێشک لەناودەچێت.

9-تووشبوون بە نەخۆشیە دەروونیەکان، وەک وڕێنەکردن، توڕەی زۆر، نەخۆشی هەڵوەسە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژەهرا مارى بۆ چارەسەركرنا تووشبوويێن كۆرۆنايێ دئێته‌ بكارئينان

Lalish Duhok

چایا شرین ئه‌ڤێ كاره‌ساتێ په‌یدا دكه‌ت!

Lalish Duhok

زیان و ئه‌نجامێن تەلاق و جوودابوونێ چینه‌؟

Lalish Duhok