UN: كه‌ركووك ئێك ژ پارێزگه‌هێن دهه‌يڤا نيسانێ دا زۆرترین قوربانی تێدا بوويه
باسنيوز:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامارى قوربانییه‌كانى عێراق له مانگى نیسانى ڕابردوو، ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى كرده‌وه تیرۆریستى و توندوتیژییه‌كانه‌وه، زیاتر له 200 كه‌س بوون به‌قوربانیی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/ 5/ 2018 ڕای گه‌یاند: “ته‌نها له مانگى نیسانى ڕابردوو، 69 كه‌س كوژران و 122 كه‌سى تریش له كرده‌وه تیرۆریستى و توندوتیژی و ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كان، كوژران”.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ئاماره به‌بێ ئه‌وه‌ى كوژراوه‌كان و برینداره‌كانی پۆلیس هه‌ژمار بكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه پارێزگاى ئه‌نبار زۆرترین قوربانی تێدابووه كه (24 كوژراو و 29 بریندار)ى تێدا تۆمار كراوه، به‌دواى ئه‌ویشدا به‌غداى پایته‌خت به 8 كوژراو و 30 بریندار دێت، پاشان كه‌ركووك به 10 كوژرا و 21 بریندار.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
