شبكة لالش الاعلامية

ئینیستاگرام ئەڤ خزمەتكاريه‌ زێده‌كر ئاگه‌هداربه‌؟

ئینیستاگرام ئەڤ خزمەتكاريه‌ زێده‌كر ئاگه‌هداربه‌؟

باخچە:

رۆژ بە رۆژ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خزمەتگوزاری جیاوازتر پێشکەش دەکەن و لە کێبڕکێی یەکتردا دەبن،لە نوێترین ھەنگاودا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد کە بەکارھێنەران دەتوانن لەڕێیەوە ڕاستەوخۆ شمەک و کەلوپەل بکڕن.

لە ماڵپەڕی ” techcrunch” بڵاوکراوەتەوە، تایبەتمەندییەکە داوا لە بەکارھێنەران دەکات کە ژمارەی کارتە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ھەژمارەکانیان و ھێمای ناساندنی کەسییان تۆمار بکەن، پێش ئەوەی چالاکی کڕینەکە ئەنجام بدەن.

خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکارھێنەران دەدات کە پێویستیان بە شوێنی دیکە نەبێت بۆ کڕینی ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت.

ھاوکار وتەبێژێکی ئینستاگرام ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتگوزارییەکە بۆ دیاریکردنی شوێن لە ڕێستۆرانت و ساڵۆنەکانیشدا سودی ھەیە.

ھەروەھا چاوەڕێ دەکرێت ئینستاگرام لە داھاتوودا خزمەتگوزاری دیکەی وەک دیاریکردنی شوێن لە سینەماکاندا بخاتە بەردەستی بەکارھێنەرانی.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەربە کۆمپانیای فەیسبوکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن کێڤن سیسترۆم و مایک کریگەرەوە دامەزراوە.

ھەروەھا لە ئێستادا زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری لە جیھاندا ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وێنێ ب مليۆنه‌ها بكارهێنه‌رێن فه‌یسبۆكى هاتنه‌ دزين  

Lalish Duhok

ئه‌ڤ وه‌لاته‌ خودانێ بله‌زترين ئینته‌رنێته‌

Lalish Duhok

سامسۆنگ تاپلێته‌کا نوو ل کەنەدا نماییش کر

Lalish Duhok