زه‌لامه‌كى عێراقی ب داهێنانه‌كێ داهاتوويێ تمبێلا دگهۆرت
K24 – هه‌ولێر:
تۆماس ئه‌دیسۆن، به 99 تاقیكردنه‌وه توانی جیهان رووناكبكاتهوه، له‌سه‌ر هه‌مان هه‌نگاو، جه‌عفه‌ر جه‌واد، كه پیاوێكی عێراقییه، به 150 تاقیكردنه‌وه توانی بیرۆكه‌یه‌كی 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خۆی به‌دیبهێنێت.
جه‌عفه‌ر به‌ر له 23 ساڵ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وا لێبكات به ئاو كاربكات له جیاتی به‌نزین و سووته‌مه‌نی دیكه، ئێستا سه‌ره‌ڕای ره‌وشی خراپی ئه‌منی عێراق، ئه‌و پیاوه، كه مامۆستای به‌شیی فێركردنی پیشه‌ییه له قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدا، توانیویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری مارسیدس مۆدێل 1988، وای لێبكات به ئاو كاربكات.
ئێستا ئه‌و مامۆستایه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كێشه‌ی نه‌مانی وزه و پیسبوونی ژینگه و هه‌وای پایته‌خت چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌زموونه‌كه‌شی بگوازێته‌وه وڵاتانی دیكه، كه داهێنانی ناوازه و ده‌گمه‌نه.
هايدرۆجین.. سووته‌مه‌نی داهاتوو
جه‌عفه‌ر جه‌واد بۆ وێبسایتی “العربی پۆست” ده‌ڵێت: “گازی هایدرۆجین چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سووته‌مه‌نی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له داهێنانه‌كه‌م پشتم به‌و گازه به‌ستووه، پاكه و سه‌لامه‌ته، هیچ گازێكی ژیانبهخشیش له دوای خۆی جێناهێڵێت، له هه‌مان كات به سووتانی سێ هه‌نده‌ی به‌نزین وزه به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل”.
مامۆستا جه‌عفه‌ر كه له رێگه‌ی ئه‌و داهێنانه‌وه بووه‌ته داهێنه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رێگه‌ی دانانی تانكێكی بچووكی ئاو، كه به كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پێشبینیش ده‌كات داهێنانه‌كه‌ی له‌و بواره، ببێته وزه‌یه‌كی جێگره‌وه له داهاتوودا.
ئه‌و داهێنه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات، به سووتانی ئاو، هه‌ڵم درووست ده‌بێت، هه‌ڵمیش دۆستی ژینگه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاو له ناوچه‌كه و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، له نرخی سووته‌مه‌نییه‌كانی دیكه هه‌رزانتره، ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی داهێنانه‌كه‌ی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
