شبكة لالش الاعلامية

کۆمپانیەکا ئەمریکی ھێتفۆنه‌كا جیێواز بەرھەم دئينت

کۆمپانیەکا ئەمریکی ھێتفۆنه‌كا جیێواز بەرھەم دئينت

كوردسات:

کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرە ھێتفۆنێک بەرھەمدەھێنێت کەھەڵدەستێت بە لابردنی مۆم و ئەو پیسیانەی کە زیان بە گوێیەکان دەگەیەنێت،ئەم کارە لە ماوەی ٣٥ چرکەدا ئەنجامدەدات، ئامانج لە دروستکردنیشی بۆ خۆ بەدورگرتنە لە بەکارھێنانی چیلکەی گوێ پاکەرەوە کە زیانی زۆر بە گوێیەکان دەگەیەنێت ھەروەھا گێڕانەوەی ئەو پارەیەیە کە لە سەردانیکردنی پزیشک خەرج دەکرێت.

ئەم ھێتفۆنە ھەڵدەستێت بە پاکردنەوەی گوێیەکان لە ڕێگای دەرزیەکەوە کە تێکەڵەی بیرۆکسیدی ھایدرۆجینی تێدایە ، مۆمی گوێ شیدەکاتەوە پێش ئەوەی بیھێنێتە دەرەوە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم ئامێرە بەتەنھا سودی ئەوەی نیە کە گوێیەکان پاکبکاتەوە بەڵکو کاتێکی زۆر و پارەیەکی زۆریش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەسەی کە بەکاری دەھێنێت.

زۆربوونی مۆمی گوێ گرفتێکە کەسانێکی زۆر لە سەرتاسەری جیھاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن،کە زۆر جار کۆبوونەوەی ئەم پیسییە مرۆڤ دووچاری ئازاری زۆر و دروستکردنی گرفت بۆ ھاوسەنگی و کێشەی دیکەی تەندروستی دروست دەکات،ھەروەھا بەکارھێنانی ڕێگا کۆنەکە واتە چیلکەی گوێ پاکەرەوە بەھەمان شێوە زیانی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و زۆرجار مرۆڤ دووچاری دڕانی پەردەی گوێ دەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمپانیا سامسۆنگ: بەرهەمئينانا گالاکسی نۆت7 راگرت

Lalish Duhok

ڤێرژنه‌كى نوو يێ ماسنجەرى فەیسبووکى کارا دکت

Lalish Duhok

هاککەر مەسنجەرێ فەیسبوکێ بکاردئینن ژبۆ هاککرنێ

Lalish Duhok