ل رۆژهەلاتێ کوردستانێ دههان کەس ژبهر كڤاركا ژەهراویبوون
رووداو – هەولێر
لە دوو رۆژی رابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای سنە بە قارچک ژەهراویبوون لە 54 کەسەوە بۆ 89 کەس بەرزبووەوە. بەگوتەی جێگری تەندروستیی زانکۆی پزشکیی سنە زیاترین کەسیش کە بە قارچک ژەهراویبوون لە شارەکانی سنە، کامیاران، دیواندەرە و دێولانن.
لە مانگی رابردوودا بەهۆی خواردنی قارچک 449 کەس لە پێنج پارێزگای کرماشان، سنە، ورمێ، لوڕستان و زەنجان ژەهراویبوون و هەشت کەسیش گیانیانلەدەستداوە. نزیکەی 50 کەس لە نەخۆشەکانیش لە دۆخێکی ناجێگیردان، چەندین کەسیش تاوەکو ئێستا جگەریان لە دەستداوە و دەبێ جگەریان بۆ بچێنرێتەوە.
زیاترین ژمارەی قوربانی و توشبووەکانیش لە پارێزگەی کرماشانن. سەرەڕای ئەوەی لایەنە تەندروستییەکان بەردەوام هۆشداریدەدەن کە خەڵک ئەمساڵ خۆیان لە خواردن و دەستلێدانی قارچک ببوێرن، کەچی رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی قارچک ژەهراوی دەبن لە زیادبووندایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
