شبكة لالش الاعلامية

عەبادی ب نیازە ل كەركووكێ هێزه‌كێ ژ پێکهاتێ كورد دروست بكت 

عەبادی ب نیازە ل كەركووكێ هێزه‌كێ ژ پێکهاتێ كورد دروست بكت 
رووداو – کەرکووک

بەرپرسێکی یەكێتی لە کەرکووک رایدەگەیێنێ، حەیدەر عەبادی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو بۆ پاراستنی ئەمنییەتی كەركووك، هێزێكی تایبەت لە پێکهاتەی كورد دروستبکات، ئێستاش باسی ئەوە دەكرێت كار بۆ دروستكردنی فیرقەیەک دەكرێت. جەختیشی کردەوە کە نابێت حیزبە کوردستانییەکان ئەوە قبوڵ بکەن.

یاسین عزەدین، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “تاوەكو ئێستا روون نییە ئەو فیرقەیە چۆن دروستدەكرێت، بەڵام بڕیارە فیرقەكە سەر بە سوپای عێراق بێت ‌و تەنیا لە پێكهاتەی كوردی شارەكە بێت، مەبەستی سەرەکیش لە دامەزراندنی هێزەکە پاراستنی ئەمنییەتی کەرکووکە”.

بەرپرسەکەی یەکێتی باسی لەوەش كرد کە هێشتا ناونووسین بۆ دامەزراندنی هێزەکە دەستیپێنەکردووە، بەڵام هەوڵی بۆ دەدرێت.

یاسین عزەدین گوتیشی: “بە بڕوای ئێمە دامەزراندنی هێزەکە كارێكی خراپە ‌و پێویستە لایەنە كوردستانییەكان رێگری لەو كارە بكەن، چونكە كەركووك بەپێی دەستوور ناوچەی جێناكۆكە ‌و دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوەببرێت، زۆریش پێویستە هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك بگەڕێتەوە”.

لەدوای کشانەوەی پێشمەرگە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ەوە جۆرێك لە نائارامی لە کەرکووک و دەوروبەری دروستبووە، لایەنە کوردستانییەکانیش جەختدەکەنەوە کە تەنیا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە

سەرەڕای پێشێلکاری و رێگرییەکانی حەشدی شەعبی لە لیستە کوردستانییەکان و کاندیدانی کورد، بەڵام لەکۆی ئەو 12 کورسییەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ کەرکووک دانراون، یەکێتی 6 کورسی بەدەستهێنان. یەکێتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 ەشدا 6 کورسی بەدەستهێنابوون. هاوپەیمانیی عەرەبی و بەرەی تورکمانیش هەر یەکە و سێ کورسییان بەدەستهێنان و، عەبادی نەبووە خاوەنی هیچ کورسییەک.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤرۆ رۆژا جیهانی یا ئازادیا رۆژنامەگەریێ یە

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ:ره‌وشا کارەبێ دێ ئاسایی بت

Lalish Duhok

رۆنكرنه‌ك ده‌رباره‌ى گیان ژده‌ست دانا وه‌لاتيه‌كى ژبه‌ر گه‌رمێ

Lalish Duhok