دێ چاوا زانى ههڤژينێ ته دهرهوان دكت
خەندان لایف-
گومانی تێدانییە راستگۆیی بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزداری و هاوسەرگیرییە، چونکە درۆ سەرچاوەی دروستبوونی کێشە و ناکۆکییە، رەنگە بەهۆی درۆشەوە کۆتایی بەو پەیوەندییە بێت.
جەمال فەیروز کە پزیشکێکی میسریە، پسپۆڕە لە بواری دەروونیدا باس لەوەدەکات، کە هەندێک نیشانە دەریدەخات هاوسەرەکەت درۆ دەکات و پێویستە ئاگاداربیت.
1-هەمیشە کۆدی نهێنی لەسەر مۆبایل و ئایپادەکەیەتی و هەوڵدەدات بیشارێتەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگانادات تۆ ببینیت، مانای وایە درۆیەک دەشارێتەوە.
2-بەبێ هۆ دیاری بەخشین و سۆز پێدان، بەجۆرێک نائاسایی بێت، رەنگە بیەوێت هەست بەو درۆیە نەکەیت کە دەیشارێتەوە.
3-زۆر سوێن خواردن و هێنانەوەی بەهانا، یان ئەنجامدانی رەفتاری ناڕوون کە هێمایەکە بۆ شاردنەوەی درۆکانی.
4-لەسەر بابەتێکی سادە کێشە دروست دەکات و دەیکاتە دەنگەدەنگ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
