شبكة لالش الاعلامية

هەرێم و بەغدا رێككەفتنا داويێ ئيمزا دكن 

هەرێم و بەغدا رێككەفتنا داويێ ئيمزا دكن 

SNN:
هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق، لەسەر گومرگ و خاڵە سنورییەكانەوە رێكدەكەون و ڕێكەوتنی كۆتاییش واژۆد ەكەن، بۆئەو مەبەستەش چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی كارەكانی لیژنەی تایبەت بەیەكخستنی پێناسەی گومرگی دەكەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومركی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: بەیەكخستنی پێناسەكان، كێشەی خاڵە سنورییەكان چارەسەر دەبێت”.

عەبدولقادر عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: دانوستان و گفتوگۆی بەردەوامی ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ بابەتی گومرگی و خاڵە سنورییەكان پێكهێنراوە بەردەوامە، پێناسەی گومرگیش لەبەرئەوەی ڕێژەكەی زۆرە تا ئیستا كارەكانیان كۆتایی نەهاتووە.

وتیشی: “ئێمە سەردانی بەغدامان كردووە، بڕیاریشە بەمزوانە وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات و چاوەڕوانین، بۆئەوەی دوا بڕیار لەسەر پێناسەی گومرگی بدرێت و ڕێكەوتن واژۆ بكرێت”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە بەكۆتاییهاتنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی، كێشەی سەرجەم دەروازە سنورییەكان چارەسەر دەكرێ و ئاشكراشیكرد: “تەنها كێشەی خاڵە سنورییەكان پێناسەی گومرگییە، بەیەكلابوونەوەی ئەو كێشەیەش، گرفتی خاڵە سنورییەكانی هەرێم نامێنێت، دوای ئەوەی پێناسەكانیش یەكخرا، لەقۆناغی دووەمدا هەوڵی بەئەلیكترۆنی دەدەدرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بینالی یالدرم: كورد تاجا سه‌رێ مه‌نه‌

Lalish Duhok

سالم شەبەک:یادداشتا مالیکی رەت دكه‌ين

Lalish Duhok

ل عیازیێ فڕۆكه‌یێن هه‌ڤپه‌یمانان تۆنێلێن داعشێ ژناڤبرن

Lalish Duhok