شبكة لالش الاعلامية

پارتی دڤێت کورد ب لیسته‌كا هه‌ڤبەش روو ل کۆمبۆنێن بەغدا بکن

پارتی دڤێت کورد ب لیسته‌كا هه‌ڤبەش روو ل کۆمبۆنێن بەغدا بکن
هەولێر -KDP.info-

پارتی و سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدان كە هاوپەیمانەتییەكی بەهێزی كورد بۆ بەغدا دروست بكرێت، بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكەن. لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی شاندی پارتی لە بەغدا بووە، 18 كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، دوای گەڕانەوەی شاندی پارتی لە بەغدا، هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە لیستێكی هاوبەش سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ هاوپەیمانەتییەكانی عێراق بگەڕێنەوە بەغدا.

پارتی هەردەم لەگەڵ یەكڕیزی بووە

چاودێران باس لەوە دەكەن ئەگەر كورد یەكڕیز و یەكگرتوو بێت دەتوانێت مافە دەستوورییەكانی بەدەست بهێنێت، لەم بارەیەوە، عەلی حوسێن، لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: “لە دوای عێراقی تازەوە پارتی هەردەم لەگەڵ یەكڕیزی بووە، لەگەڵ ئەوە بووە كورد لە بەغدا یەكڕیز و یەكدەنگ بێت، ئەگەر لە هەرێمی كوردستانیش بە ئاراستەی جیاجیا بێت، بەڵام لە بەغدا یەكدەنگ بێت، چونكە لە بەغدا قەزیەكە هی هەموومانە، بە تەنیا هی حزبێكی سیاسی نییە، بەڵكو پێوەستە بە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانەوە، بۆیە سەرۆك بارزانی و پارتی تەئكید لەوە دەكەنەوە.”

پارتی بۆ ئەوەی یەكڕیزی لە نێوان لایەنە كوردستانییەكاندا دروست بێت، هەموو كاتێك لە بەغدا قوربانی داوە و پۆستەكانی خۆی بە لایەنەكانی دیكە داوە، عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “پارتی لە بەغدا پۆستی بەخشیوە بۆ ئەوەی یەكڕیزی دروست بێت، پارتی و سەرۆك بارزانی خوازیاری ئەوەن ڕێكخستنێكی نوێ لە ناو هەرێمی كوردستاندا دروست ببێت و هاوپەیمانەتییەكی بەهێزی كورد دروست بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانین پێكەوە بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان بكەین، كە لە دەستووری عێراقدا هاتوون.”

ئێحسان ئامێدی، چاودێری سیاسیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوون كردەوە: “كێشەی كورد، كێشەی نەتەوەییە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا، هەرێمی كوردستان یەكەیەكی فیدراڵییە، هەر لەبەر ئەوە تاكو هەرێمی كوردستان بەهێز بێت و بتوانێت مافە دەستوورییەكانی خۆی بەدەست بێنێت، دەبێ حزبەكان یەك بگرن بۆ ئەوەی دەستكەوتەكان بپارێزین و ئەو مافانەی كە ماون، ئەوانیش بەدەست بهێنن، پارتی و سەرۆك بارزانی زۆر تەئكید لەوە دەكەنەوە، كە دەبێ كورد بە یەكگرتوویی ڕوو لە بەغدا بكات، ئەگەر بە یەكگرتوویی بچێتەوە بەغدا دەتوانێت زۆربەی كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارە بكات.”

پۆستی سەرۆككۆمار

هێشتا هیچ نەبووە هەندێك حزب بێ ئەوەی ڕەچاوی ئێستحقاقی هەڵبژاردن بكەن داوای پۆستی سەرۆككۆمار دەكەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە عەلی حوسێن، ئاماژەی بەوەش كرد: “ئەگەر هەر پۆستێكمان هەبێت ڕەنگە نەتوانین هیچ لە هاوکێشەکە بگۆڕین، بەڵام ئەوەی گرنگە بەنسبەت كوردەوە پێداگری بكات لەسەر تەوافقی سیاسی، پێداگری بكات لەسەر شەراكەت، پێداگری بكات لەسەر هاوسەنگیی سیاسیی لایەنەكان، ئەوە گرنگە بەنسبەت كورد، ئەگەر لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گەیشتینە ئەنجامێك لەسەر ئەو سێ بنەمایە، ئەو كات پۆستەكان بە چ شێوەیەك دەبێت، ئەوەی مافی كوردە دەبێ یان بە ڕێككەوتنی سیاسی بكرێت لەسەر كۆمەڵێك بابەت كە پەیوەستە بە هەرێم و بەغداوە، یان ڕەچاوی گەورەترین پێگەی حزبی سیاسی بكرێت، ئەو كات مادام هەڵبژاردن كراوە دەبێ ڕەچاوی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بكرێت.”

هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر گوتی: “بەبێ كورد هیچ كات عێراق سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت، لەگەڵ ئەوەی پۆستی سەرۆككۆمار پۆستی كوردە، نەك پۆستی ئەو حزب و ئەو حزب، بۆ كام حزب دەبێت، ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر گفتوگۆی لایەنە كوردستانییەكان”.

ڕابین شێروانی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق..دهه‌يڤا بۆرى دا 824 کەسێن سڤیل بووينه‌ قوربانی

Lalish Duhok

راپرسییەکا نوو: زۆرینەيا خەلكێ جیهانا ئەرەبی دژی داعشن

Lalish Duhok

تەرمێ ژنەکێ ل دهۆكێ هاتە دیتن

Lalish Duhok