شبكة لالش الاعلامية

لسه‌ر پشتگیریا ئازادییا ئایینان په‌سنا كوردان هات كرن 

لسه‌ر پشتگیریا ئازادییا ئایینان په‌سنا كوردان هات كرن 
K24 – هه‌ولێر:

سام براون باک، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی و سەرۆکی نووسینگەی ئازادی ئایینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەدیهێنانی ئازادییە ئاینیەکان.

دوای شیکردنەوەی راپۆرتەکەی، ئەو بەرپرسەی ئەمریکا تایبەت بە کوردستان 24 دوا و رایگەیاند: ” کوردەکان باشبوون به‌رامبه‌ر بیروباوەڕی ئایینی کەمایەتییەکان و پشتگیریی بنەما و ئازادییە ئاینیەکانیان کردووە.”

گووتیشی:”هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای تاکە ئاینێک دروست نەکراوە بەڵکو بنەمای هەمەچەشنی و ناوچەیی لەخۆدەگرێ”.

لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بەم جۆرە باس لە هەرێمی کوردستان کراوە: “جیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە زۆربەی هەرێمەکان کەمینە جیاوازە ئاینیەکان، بەردەوام دووچاری تووندوتیژی و گێچەڵ دەبنەوە لە لایەن زۆرینەوە”.

سام براون باک پێیوایه‌، کوردستان بەهۆی ئازادی ئاینی توانیویەتی ئابووری باشی هەبێت و خۆشی دووربگرێت لە هەڕەشەی تیرۆرستی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سنوورێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ ده‌هان پارزينگه‌هێن نه‌یاسایی هاتنه‌ داخستن 

Lalish Duhok

ده‌روازه‌یه‌كێ نوو يێ نێڤ ده‌وڵه‌تی ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و توركیا دا دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

Lalish Duhok

بۆلگاریا ب ئاشكرایى پشته‌ڤانیێ ل ریفراندۆما هەرێما كوردستانێ دكه‌ت

Lalish Duhok