شبكة لالش الاعلامية

چەند نیشانەیەك ئاماژه‌نه‌ بۆ زيره‌كيا زارۆكى

چەند نیشانەیەك ئاماژه‌نه‌ بۆ زيره‌كيا زارۆكى

هەولێر _ ZNA

هەموو دایك و باوكێك ئارەزووی ئەوە دەكات منداڵەكەی زیرەك بێت، ئەمانەش نیشانەكانی زیرەكی منداڵن و دایك و باوك دەتوانێت بزانێت منداڵەكەی تا چەند زیرەكە .

1- پێش منداڵە هاوتەمەنەكانی خۆی دەكەوێت : واتە پێش وەختی منداڵە هاوتەمەنەكانی قسە دەكات و و ئەمە یەكێكە لەو نیشانانەی مانای ئەوە دەگەیەنێت كە منداڵەكەت زیرەكە .

2- زیاتر ئارەزووی فێربوونی زمان دەكات : ئەگەر منداڵەكەت ئارەزووی گرنگیدان دەكات بە پێنوسی ڕەنگاو ڕەنگ و چیرۆك دەكات و پێش تەمەنی 6 مانگی داوای ئەوەت لێدەكات چیرۆكی بۆ بخوێنیتەوە ئەوە مانای وایە منداڵەكەت زیرەكە .

3- توانای ئەوەی هەیە بۆ ماوەیەكی درێژ بیركردنەوەی لەسەر یەك شت چڕ بكاتەوە : زۆر كات كۆرپەی ساوا توانای ئەوەی نیە لەسەر یەك شت تەركیز بكات بەڵام ئەگەر منداڵەكەت ئەم توانایەی هەیە ئەوە ئاماژەیە بۆ زیرەكی ئەو .

4- بەهەست و سۆزە لەگەڵ تۆ و ئەوانی دیكە : منداڵە زیرەكەكان لە تەمەنی یەك مانگیەوە توانای ئەوەیان هەیە تێبگەن لە هەستی دەوروبەرەكەیان و كاردانەوەیان هەبێت .

5- توانای یادەوەری بەهێزە : واتە توانای تێگەیشتنی زۆر باشە و توانای تێگەیشتنی هەیە لەو شتانەی هاوتەمەنەكانی خۆی .

6- ئارەزووی یاریكردن دەكات بە تەنها :ڕەنگە ئەمە بەلاتەوە شتێكی باش نەبێت بەڵام ئەمە ئاماژەیەكی خراپ نیە ئەگەر لەگەڵ نیشانەكانی دیكەدا بێت .

7- تەماشاكردنی چاوەكانی خەون و هیوای تیادا دەبینرێت : منداڵە زیرەكەكان زۆر بە هیواوە تەماشای شتەكانی دەوروبەریان دەكەن و ویستی ئەوەیان هەیە لێی تێ بگه ن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنان ئەڤ ٥ سیفەته‌ ژ زه‌لامان دڤێن 

Lalish Duhok

زارۆكه‌كى ته‌مه‌ن هەشت سالى بێ ترس مامەلێ لگەل تیمساح و ماران دا دکت

Lalish Duhok

گه‌نجه‌كێ كورد ترومبێله‌ك دروستكر

Lalish Duhok