شبكة لالش الاعلامية

هشكبوونا پێستى هۆکار و نیشان و چارەسەرى

هشكبوونا پێستى هۆکار و نیشان و چارەسەرى

وێستگە ستایل-
ووشکی پێست بارێکی باوە بۆ کەسێک درووست دەبێت کە شوێنێکی لەشی یان چەند شوێنێکی پێستی ووشک ئەبێت بە جۆرێک کە هەست بە ووشکی و خوران و سوربوونەوە و توێژاڵ دەرکردن و چرچی پێست دەکات بە تایبەتی لە دەست و دەم و چاو و پاژنە پێ.

چۆنیەتی ووشک بوونی پێست:
پێستی ئاسایی شێدار و تا ڕادەیەک چەوری هەیە.بەڵام کاتێک ڕووی سەرچاوەی پێست وەک خۆی کارناکات و ناتەواوی لە کاروفرمانەکانی بەرگریەکانی ناو پێست و خوێن درووست ئەبێت سەرئەنجام ووشکی پێست درووست دەبێت و بە هۆکارەکان بارەکە خراپتر دەبێت.

هۆکارەکانی چین ؟
هۆکاری دەرەکی
1-گۆڕین و ووشکی وەرز بە تایبەت لە زستان و پایز
2-زۆر بەکارهێنانی ماکیاج و ماددە کیمیایەکان و سابوونی ووشکەرەوە
3-زۆر بەرکەووتنی تیشکی خۆر وگەرمی
4-هەستیاری پێست بۆ جل و بەرگ بە تایبەت بۆ خوری
5-پەستان خستنە سەر پاژنە پێی .

هۆکاری ناوەکی
1-بوونی نەخۆشی ئیکزیما و سەدەف و دەردەماسی و شەکرە و ڕەبوو
2- کەم خواردنەوەی ئاو و کەمی ئاو لە لەش بە هۆی سکچوون و ناتەواوی ڕیخۆڵە
3- زیادبوونی تەمەن و تەمەنی گەورە
4-بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشی تر

ماک و کێشەکانی چین؟
1- لەگەڵ ووشک بوونی پێست هەستیاری نەخۆشیەکانی پێست زیاد دەکات بە تایبەتی دێرماتاتیس و ئەکزیمە
2-چرچ و لۆچی پێست زووتر درووست دەبێت
3-تووشی هەوکردنی بەکتریای پێست دەبێت

ڕێنمایەکانی چین
1- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی شۆردن بە سابوونە کیمیایەکان و سابوونی ڕەقی زۆر لێدانی مەکیاج.
2- دوورکەوتنەوە لە لیفکە لێدانی توند لە کاتی خۆ شتن
3- دوورکەوتنەوە بە لەبەرکردنی جلی خوری و باشترە جلەکان لە لۆکە بن
4- دوورکەوتنەوە لە خوراندنی پێستی ووشک بە نینۆک بە تایبەتی لە مناڵ دەبێ زوو زوو نینۆکیان بکەن.
5- دوورکەوتنەوە لە خۆشووتن بە ئاوی زۆر گەرم

چارەسەرەکانی چین ؟
1- جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکان بە هەموو شێوەیەک
2- بەکارهێنانی سابوونی تایبەت کە بۆ ووشکی پێست دەبێت و شێداری ئەکات
3- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی پێست وەک( بیپانتین و ترێکزێرا )
4- بەکارهێنانی کرێمی ستیرۆید لە شێوەی ئاسایی (هایدرۆکۆرتیزۆن وبێتامیسازۆن…..هتد) .
5- بەکارهێنانی دژە خۆر بۆ دەرەوە
6- لە ئەگەری خورانی زۆر حەبی ئەنتی هیستامین بەکاربهێنێت لەوانە (لۆراتادین ،،سیتریزین،هایدرۆکسیزین)ٖ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی دڤێت بکەنین؟

Lalish Duhok

“موشتەری” ئەفسوناوی ب وى شێوەى كو هه‌تا نۆكه‌ ته‌ نه‌ ديتيه‌

Lalish Duhok

ژدەستدانا دراڤى دوو جاران مه‌ترسيا مرنێ زێده‌ دكت

Lalish Duhok