لژنه‌ك بۆ ڤه‌كۆلینێ لسه‌ر فرۆشتنا لاشێن داعش تێته پێك ئينان
وشه:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى فرۆشتنى لاشهكانى تیرۆریستانى داعش، راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق ئاشكراى ده‌كات سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنى مووسڵ لیژنه‌ى لێكۆڵینهوەى بۆ بابه‌تى فرۆشتنى لاشه‌ى تیرۆریستانى داعش پێكهێناوه و هه‌واڵه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق به‌ناوى سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنى مووسڵ له راگه‌یاندراوێكدا باس له هه‌واڵى فرۆشتنى ته‌رمه‌كان داعش ده‌كات له شاره‌كه.
پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه ته‌رمه‌كانى داعش به كه‌سوكارییان ده‌فرۆشرێته‌وه و بۆ هه‌ر ته‌رمێك پێنج هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گیرێت.
كه‌چى ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى مووسڵ راگه‌یاندووه، دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌ركه‌وتووه، بابه‌ته‌كه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێ لاشه‌ى تیرۆریستان فرۆشرابێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه كه له سایتى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره هه‌واڵانه له‌خزمه‌تى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعشه و به‌دووریش نازانرێت ئه‌وان ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن دزه پێ بكه‌ن.
تا ئێستە به‌سه‌دان لاشه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌مووسڵ ماونه‌ته‌وه، كه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌ترسیدارى ده‌زانن بۆ سه‌ر ته‌ندروستى و ژیانى خه‌ڵكى موسڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
