شبكة لالش الاعلامية

دوو كوردێن ئێزدی چیايێ شنگالێ بجێناھێلن

دوو كوردێن ئێزدی چیايێ شنگالێ بجێناھێلن

K24 – شنگال

ده‌روێش مشكۆ و گرۆ حوسێن، له‌ كاتی فه‌رمانی حه‌فتاوچواردا، له‌ مانگی ئابی 2014، كاتێك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانیان، ئه‌و دوو كه‌سه‌، بۆ بەرگریكردن لە خەڵك و نیشتمان چوونە سەر چیای شنگال و تائێستاش ئەوێیان چۆڵنه‌كردووە و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان 13 هێرشی داعشیان تێكشكاندووە.

دەروێش، كە تەمەنی 60 ساڵە یەكێكە لەو كەسانەی لەكاتی ھێرشی داعش بۆسەر شنگال لە 3 ئابی 2014 لە گوندی گابار لەگەڵ ژمارەیەك كەسی دیكە، سەنگەریان لە داعش گرتوو شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا، ئەو دەڵێت: “لەكاتی ھێرشی داعش لەگەڵ ھاوڕێكانم چووینە چیای شنگال و لە گوندی گابار 13 ھێرشی داعشمان تێكشكاند و 10 كەس لە ھاوڕێكانمان لەوێ شەھیدبوون”.

لەوكاتەی داعش ھەڵمەتی گرتن و داگیركاری و كوشتنی بۆسەر خەڵكی شنگال دەستپێكرد، ئەوانەی لە ترسی چەكدارانی داعش ماڵ و حاڵیان جێ ھێشت ژمارەیەكی زۆریان لە برسان گیانیان لە دەستدا. گرۆ حوسێن، یەكێك بوو لەو كەسانەی بۆ رێگریكردن لە زوڵمی داعش رووی كردە چیای شنگال و دژی داعش جەنگا، مام گرۆ یادەوەرییە تاڵ و رۆژە سەختەكانی ئەوكات بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و گوتی: “سەرەڕای سەختییەكان، لەنێوخۆماندا بڕیاری بەرگریماندا و ئەوەی پێمان كرا كردمان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌لاڤكرنا هاریکاریان ل سەر ئاواران ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا

Lalish Duhok

رزگاربوویی و زارۆكێن بێ‌ سەمیانێن شنگالێ‌ ل خانكێ‌ پێتڤی هاریكاریانە

Lalish Duhok

بنگەھێ لالش تایێ شێخان پشکداريێ دڕێ و ڕه‌سمێن جەژنا پیرا( کەشکاپیرا)دا دكت

Lalish Duhok