شبكة لالش الاعلامية

جۆرە پانزينه‌كا مەترسیدار ل كوردستانێ پەیدادبت

جۆرە پانزينه‌كا مەترسیدار ل كوردستانێ پەیدادبت

K24 – سلێمانی

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەڕای گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان، بەشێك لەو بەنزینەی لە ھەندێك بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، مادەیەكی ژەھراوی تێدایە و زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین گران بووە، بە گوێرەی بە دواداچوونەكانمان، بەشێك لەو بەنزینە لە سنووری سلێمانی ھەیە، جۆرە مادەیەكی لەگەڵ تێكەڵ دەكرێت بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالیتی بەنزین، كە ئەمەش مادەیەكی ژەھراویی و مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ژمارەیەك كۆمپانیا و بەرپرس لەو بابەتە تێوەگلاون و سەرجەم بەڵگەكانمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی، داوا دەكەین لیژنەیەكی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكبھێندرێت و لێكۆڵینەوە بكرێت”.

ھ.م

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا: د په‌قینه‌كێ دا كه‌سه‌ك هاته‌ كوشتن، 12 برینداربوون

Lalish Duhok

ئەمریکا: ئاگەهداری پێگوهۆڕێ مەکگۆرکی بۆ رێفڕاندۆمێ نینین

Lalish Duhok

هادی عامری: نۆكه‌ ئه‌م ژسوپا و پۆلیسێن عێراقێ ب هێزترین

Lalish Duhok