شبكة لالش الاعلامية

كه‌سێن چه‌كێ بێ مۆلەت ھەلدگرن دێ ئێنه‌ سزادان

كه‌سێن چه‌كێ بێ مۆلەت ھەلدگرن دێ ئێنه‌ سزادان
ZNA-ھەولێر

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا ھەوڵ دەدرێت چەک لەلای ئەو کەسانەش نەبێت کە ئەندامی ھێزی ئەمنین و لەئەرکدا نین، چونکە پێویست ناکات کەس بەبێ دەوام و ئەرک چەکی پێ بێت.

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ھەولێر و ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرن، بەڵام ھەندێ حاڵەتی کوشتن و تەقەکردن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی دا و کێشەکانیش زیاتر کۆمەڵایەتی و کێشەی کۆن بوون، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاراندا بکرێت و دەستی ھێزە ئەمنییەکان کراوەیە بۆ ھەر لێپێچینەوەیەک.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمان کوردستان گووتی: ھیچ بۆشاییەک نییە لە ڕووی یاساییەوە تا دۆخی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئێمەش وەک پەرلەمان چاودێری جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەبین، کە پەیوەندیدارن بە ڕاماڵینی چەک و سزادانی ئەوانەی بەبێ مۆڵەت چەک ھەڵدەگرن و خۆیان لە سەرەوەی یاسا دادەنێن.

نازم ھەرکی گوتیشی: چەندین کەس دەستگیر کراون و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە، لەمەودوا ھەوڵ دەدرێت چەک لەلای ئەو کەسانەش نەبێت کە ئەندامی ھێزی ئەمنین و لەئەرکدا نین، چونکە پێویست ناکات کەس بەبێ دەوام و ئەرک چەکی پێ بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی لیستا مووچێ هەموو وەزارەت و دەستەيان راگەهاند

Lalish Duhok

رێژا بارینا بارانێ ئيساله‌ ب به‌راورد ل سالا بۆرى زێده‌بوويه‌ 

Lalish Duhok

ھۆکارێن سەره‌دانا فرانسۆ ئۆلاند بۆ کوردستانێ ئاشکه‌را دبن

Lalish Duhok