شبكة لالش الاعلامية

حکومەتا ھەرێمێ پشكداريێ دکۆمبوونا پەیمانناما کۆمکارا ئه‌رەبی دا دکت

حکومەتا ھەرێمێ پشكداريێ دکۆمبوونا پەیمانناما کۆمکارا ئه‌رەبی دا دکت
ZNA- هەولێر

رۆژانی ١-٥/٧/٢٠١٨ لە قاھیرەی پایتەختی وڵاتی میسر گفتوگۆکانی یەکەم راپۆرتی خولیی عێراق بە پەیماننامەی عەرەبی بۆ مافی مرۆڤ ئەنجام بدرێن بە بەشداری شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم.

لە بارەی کۆبوونەوەکانی پەیماننامەی عەرەبی بۆ مافی مرۆڤ دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: لە چوارچێوەی شاندی عێراق کە پێکھاتووە لە چەندین وەزارەتی ودەستەی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵ لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارن، ئێمەش وەک شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی دوایین لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و ھەولێر بەتایبەتی لەگەڵ ھەردوو وەزارتی دەرەوە و داد، لە گفتوگۆکان و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراق ھەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی رۆڵێکی کارامان ھەبێت و ئاستی حکومڕانی لە ھەرێم وتەحەدددیاتەکان بخەینە روو.

دیندار زێباری سەبارەت بە رۆڵی ھەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیانە وتی : لەم کۆبوونەوانەدا ئێمە چەندین تەوەری گرنگ دەخەینە روو وەک: بەشداری کردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکان، پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران ،پاراستنی مافی ئافرەتان، رۆڵی یاسا، ئازادی میدیا و رادەربڕین،مافی کرێکاران و کرێکارانی بیانی،مافی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان،کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، پەروەردە و خوێندنی باڵا، قەڵاچۆکردنی ماددە ھۆشبەرەکان، سزای لە سێدارەدان، رزگارکردن و ھاوکاری کردنی قوربانیانی دەستی داعش بەتایبەتی کوردانی ئێزیدی.

ئەم کۆبوونەوانە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاھیرە دەبەسترێت و لەسەر ئاستی جیاجیا لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمکاری عەرەبی و بە ئامادەبوونی چەند بریکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی لە حکومەتی فیدراڵی و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەرێما كوردستانێ و ئەلمانیا، ھاريكاريا هه‌ڤ دكن بۆ ڤه‌گەراندنا پەنابەران

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ رۆهنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

“هه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی دڤێت پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ ژۆرا هه‌ڤبەش ل کەرکووکێ دروست بکەن”

Lalish Duhok