کۆمسیۆن: دڤێت لایەن ناڤێ کاندیدان رادەست بکن
باسنيوز:
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا داوای ناوی پاڵێوراوان لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەر دەستماندایە لە دوو هەفتەی داهاتوودا داوای ناوی پاڵێوراوان لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین، چونکە پێش ئەوە دەبێ تیروپشک بۆ لایەنەکان بکەین و ژمارە بە قەوارەکانیان بدەین”.
گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن ئاشکراشی کرد: “۳۸قەوارەی سیاسی و سێ هاوپەیمانی ناوەکانیان تۆمار کراوە، هاوپەیمانییەکانیش بریتین لە لە هاوپەیمانیی “بەرەو ئیسلاح” لە نێوان یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی، هاوپەیمانیی “سەردەم” لە نێوان سۆسیالیست و یەکێتی نەتەوەی کورد و حزبی دیکە کراوه، هەروەها هاوپەیمانی “نەتەوەیی” لە نێوان سێ حزبی تورکمان کراوە”.
بەپێی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتی 2018/9/30 وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە و کۆمسیۆن و لایەنەکان ئامادەکارییان بۆ کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
