پلێن گەرمێ زێدهتر دێ ئێنه خوارێ
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان زیاتر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر دادەبەزێ، لە ھەولێر بەرزترین پلە 41 و لە سلێمانی 39 و دھۆك 38 و كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرمی زیاتر دابەزێت لە ھەولێر بەرزترین پلە 40 و نزمترین پلە 27 دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلە 38 و نزمترین پلە 26، ھەروەھا لە دھۆك بەرزترین پلە 37 و نزمترین پلە 25 و لە كەركووك بەرزترین پلە 41 و نزمترین پلە 30 پلە دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
