شبكة لالش الاعلامية

بۆچی پيست ل هاڤینێ دا پێتڤی ب نەعنایێ يه‌؟

بۆچی پيست ل هاڤینێ دا پێتڤی ب نەعنایێ يه‌؟

وشه‌:

نەعناع یان پوودینا تایبەتمەندیەكی زۆری هەیە لە وەرزی هاویندا و چەندان سوودیش بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بە تایبەت لە پرۆسەی هەرس و نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم، وەكو ماسك بۆ پێست زۆر پێویستە و یارمەتی هێوربوونەوەی پێست دەدات و رێگە لە دروستبوونی زیپكە دەگرێت و تایبەتمەندی دژە بەكتریایی هەیە، وەرزی هاوین یەكێكە لەو وەرزانەی كە پێست تووشی چەندیت گرفت و زیپكە دەكات، بەڵام بەكارهێنانی نەعناع ئەو گرفتانەی پێست چارەسەر دەكات.

سوودەكانی نەعناع بۆ پێست:
یەكەم: نەعناع و خەیار، دوو پێكهاتەی گرنگن بۆ پێست بەتایبەتی لە هاویندا، چونكە بەهێزن بۆ ساردبوونەوە و شێداركردنەوەی پێست، بۆ ئەوەی ماسكێكی تەندروست دروست بكەیت پێویستت بە چەند تاڵێك نەعناع و قاشێك خەیار دەبێت لەكەڵ هەندێك هەنگوین. لە خەڵاتەیەكدا هەمووی تێكەڵ بكە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەك و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

دووەم: نەعناع و ئاوی گوڵ، ئاوی گوڵ زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگیpH پێست و كۆنترۆڵكردنی چەوری پێست، هەروەها دژەئۆكسیدێكی بەهێزە كەمێك نەعناع و هەنگوین و ئاوی گوڵ تێكەڵ بكە و بیدە لە پێست دوای چەند خولەكێك بیشۆ هەست بە شێداری پێست و نەرمبوونەوەی پێستت دەكەیت.

سێیەم: نەعناع و زەردەچەوە، ماسكی زەردەچەوە زۆر بەسوودە بۆ لابردنی زیپكە و تایبەتمەندی هەوكردنی هەیە و یارمەتی ڕوونكردنەوەی پێست دەدات، چەند گەڵایەكی تازەی نەعناع لەگەڵ كەمێك ئاو كەمێك زەردەچەوە تێكەڵ بكە پاشان بۆ پێستت بەكاری بهێنە بۆ ماوەی 15 خولەك بەجێی بهێڵە و دواتر بیشۆ.

چوارەم: نەعاناع و شۆفان و خەیار ، كاتێك پێست بڕێكی زۆر چەوری و پیسی كۆ دەكاتەوە، پێستت بەم گیراوەیە بسڕەوە، وەكو پاككەرەوەیەكی پێست بەكاری بێنە، تەنیا پێویستت بە هەندێك گەڵای نەعناع و هەندێك شۆفان و چەند قاشێك و خەیار و هەنگوین و شیر دەبێت، شۆفان وەكو دەزانین زۆر گرنگە بۆ پێست، یارمەتی لابردنی خانەی پێستی مردوو دەدات، سیر و هەنگوین و شۆفانەكە تێكەڵ بكە، پاشان خەیارەكە پاك بكە و لەگەڵ گەڵای نەعناعەكە وردی بكە، هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە وەكو ماسكێك بۆ پێستت بەكاری بێنە و پێستت بەشێوەی بازنەیی بەم مانسكە بشێلە و دواتر تەنیا بە ئاو بیشۆ و بە نەرمی وشكی بكەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شەش نیشانێن نەخۆشيا دەرونی بزانن

Lalish Duhok

ل ده‌مێ پێڤه‌دانا مارى چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین؟

Lalish Duhok

ل حاله‌ته‌كێ ده‌گمه‌ندا دوانه‌یه‌ك ل دوو سالێن جیاوازدا ژ دایكبوون

Lalish Duhok