شبكة لالش الاعلامية

کەنگى تۆرێن کۆمەلايه‌تى دێ كه‌ڤنه‌ کارى؟

کەنگى تۆرێن کۆمەلايه‌تى دێ كه‌ڤنه‌ کارى؟

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندنی هەرێمی كوردستان پێشبینیدەكات ئەمڕۆ یان سبەی، تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق ‌و هەرێمی كوردستان بخرێنەوە كار ‌و دەشڵێت، لە كوردستان هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت رانەوەستاوە ‌و هەندێ‌ كۆمپانیا خۆیان كێشەیان هەیە.

ئومێد محەممەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندنی هەرێمی كوردستان پێشبینیدەكات ئەمڕۆ یەكشەممە 15-7-2018، تاوەكو رۆژی دووشەممە 16-7-2018 سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق ‌و هەرێمی كوردستان بخرێنەوە كار.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندنی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، بەپێی گوتەی بەرپرسانی عێراق دوو كێبڵی ئینتەرنێت كە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو خوارو‌ و ناوەڕاستی عێراق براون لە نزیك داقووق ‌و خورماتوو رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی بوونەتەوە.

لەبارەی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێتیش لە هەرێمی كوردستان، ئومێد محەممەد گوتی: “لە هەرێمی كوردستان هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت لەسەر قسەی ئێمە رانەگیراوە، بەڵكو هەندێ‌ كۆمپانیا خۆیان كێشەیان هەیە بۆیە هێڵەکانیان راوەستاون”.

راگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق پەیوەندی بەو خۆپیشاندانانەوە هەیە كە ماوەیەكە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەستیپێكردووە، لە هەرێمی كوردستانیش 66 كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت هەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن سوننى بریار دا سەرۆکێ پەرلەمانى ژ پۆستێ وى دووربخن

Lalish Duhok

ژمارا ئاوارێن مووسلێ گەهشته‌ ٧٠٠ ھەزار کەسان

Lalish Duhok

حه‌سه‌ن شه‌ریف: سه‌رۆك بارزانی و كوردپه‌روه‌ران پێشوازی ل به‌یتا لالش كرن

karwanhaji