شبكة لالش الاعلامية

خووندنا بلندا عێراقێ و هەرێمێ رێككەفتنه‌ك ئیمزكر 

خووندنا بلندا عێراقێ و هەرێمێ رێككەفتنه‌ك ئیمزكر 
PUKmedia:
د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستنی هەرێم ئەنجامی سەردانی وەفدێكی وەزارەتەكەیانی بۆ بەغداو كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق و ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی نێوانیانی راگەیاند.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان خوێندنی باڵای هەرێم خوێندنی باڵای عیراق هەیە سەردانی بەغدامان كردو كێشەی دانپێدانان و گۆڕینی بڕوانامەی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە كێشەیان هەبوو، بەتەواوی چارەسەر كردوە، هەروەها كێشەی پشكی هەرێمیشمان لەنوێنەرو زەمالە چارەسەركردوە.

وتیشی: كێشەیەكی دیكە كە رێككەوتنمان لەسەر كردوە، بەشی كوردی زانكۆی بەغدایە، چونكە ترسی ئەوەیان هەبوو دابخرێت، بۆیە وەك وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم 5 كورسی ماستەرو سێ كورسی دكتۆرامان پێبەخشین تا بێنە كوردستان و سودی لێوەربگرن، هەروەها لەسەر ئەوەش رێككەوتوین كە خوێندكارانی بەشی كوردی زانكۆی بەغدا بێنە كوردستان و بۆ ماوەی ساڵێك بمێننەوە جگە لەخوێندن بەتەواویش فێری زمانی كوردی ببن.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم باسی لەوەشكرد كە هەر بەپێی رێككەوتنەكەیان لەكاتی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەییداپشكمان بۆ بەغدا داناوەو هەرێمیش لەبەغدا پشكی دەبێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە ئەمساڵیش لەكاتی وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەییدا لەزانكۆو پەیمانگاكان، خوێندكارانی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ وەك ساڵانی رابردوو دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم بەردەوامبن لەخوێندن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن ل ڤێ هه‌فتیێ دێ كارمه‌ندێن سه‌ر سندۆقان دیاركه‌ت

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرەخۆشيێ ل بنەمالا پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ چەند راسپاردە ده‌ربارەی دۆخێ عەفرینێ دەركرن 

Lalish Duhok