شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر داكه‌فتنا پلێن گەرمێ پێدانا کارەبا نیشتمانی دئێته‌ زێده‌كرن 

ژبه‌ر داكه‌فتنا پلێن گەرمێ پێدانا کارەبا نیشتمانی دئێته‌ زێده‌كرن 
رووداو- هەولێر

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 12 کاژێر لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.

ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما لە چەند رۆژی رابردوو توانیومانە کارەبای زیاتر بۆ هاوبەشانی کارەبا دابینبکەین”.

بەگوتەی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبا، نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەدوو شێوە کاریگەریی لەسەر زیادکردنی کارەبا دەبێت، بەجۆرێک خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە و توانای بەرهەمهینانی کارەبا لە وێستگەکان بەرزدەبێتەوە. گوتیشی “لەچەند رۆژی رابردوو نزیکەی هەشت کاژێر کارەبامان دابینکردووە، بەڵام ئێستا دەتوانین نزیکەی 12 کاژێر دابینبکەین”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، هەرێمی کوردستان لە وەرزە سارد و گەرمەکاندا، کە خواست لەسەر کارەبا بەرزە، پێویستی بە نزیکەی پێنج هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 750 مێگاوات کارەبایان هەیە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێ لە رێگەی سیستەمی زیرەکەوە، کۆنترۆڵی بەفیڕۆچوونی کارەبا بکات و ئێستا کار بۆ دەستپێکردنی ئەو سیستەمە دەکرێت.

توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 500 مێگاواتە، بەڵام حکومەت تەنیا توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 700 مێگاوات کارەبای هەیە، چونکە 12 یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بە گازوایل کاردەکەن، وەستێندراون و حکومەت توانای دابینکردنی گازوایلی نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەرێما كوردستانێ.. ئامارا هه‌يڤه‌كێ يا توندوتیژییا ل دژی ژنان هاتيه‌ ئەنجام دان هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی سوپاسیا گه‌ل و حوكمه‌تا كه‌ندا كر

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی ل گه‌ل ئه‌ياد عه‌لاوى كۆمبوو

Lalish Duhok