شبكة لالش الاعلامية

بۆ كه‌سێن ئایفۆن هه‌ین

بۆ كه‌سێن ئایفۆن هه‌ین

PUKmedia:

تائێستا زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ هه‌بووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ماوه‌ ماوه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و ئه‌پانه‌ی كردوویانه‌ته‌وه‌، دایبخه‌نه‌وه‌، ئه‌وا شه‌حنی مۆبایله‌كانیان كه‌متر داده‌به‌زێت. به‌ڵام به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م زانیارییه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بگره‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌.

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى كۆمپانیای ئه‌پڵدا، جۆن گروپه‌ر كه‌ شاره‌زایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌و كاری نوێكردنه‌وه‌و زیاتر پێشخستنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات، زانیارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ داخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌و ئه‌په‌كانی ئایفۆن كاریگه‌ری نیه‌ له‌سه‌ر زیاتر مانه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی ئایفۆن و ئایپادی پێ رێكخراوه‌، به‌وشێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر شه‌حنی مۆبایله‌كه‌.

ئه‌م زانیارییه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد پرسیاریان كردبوو، كۆمپیوته‌ر كاتێك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ شه‌حنی زووتر داده‌به‌زێت، ئایا ئایفۆن و ئایپادیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌؟ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر بوو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیارییه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەپڵ ئایپادێ بۆ مامۆستایان و خووندكاران دەردكت

Lalish Duhok

کۆمپانیا ئەپڵ ب ٣٠٢ ملیۆن دۆلاران هاتە سزادان

Lalish Duhok

زانیارییەکا گرنگ ل سەر رۆژا راگەهاندنا ئایفۆن ٨

Lalish Duhok