شبكة لالش الاعلامية

مێژوويا سه‌رهه‌لدانا ڤایرۆسى

مێژوويا سه‌رهه‌لدانا ڤایرۆسى
كوردستان تيڤى:
ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنان و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و ئامێرە ھۆشمەندەکانمان ڕووبەڕوی ڤایرۆسەکان دەبینەوە کە ئامێرە ھۆشمەندەکانمان دەکاتە ئامانج .

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی درووستکراوە کە بە مەبەست و ئامانجیکی دیاری کراو لە لایەن کەسانی شارەزا و پرۆگرامسازانەوە درووست دەکرێت، ھەر یەکە لەو ڤارۆسانەش بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێکی دیاری کراویان ھەیە.

ھەندێک لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێکردن و لەناوبردنی داتاو زانیاریەکان درووست دەکرێن ھەندێکی تریان بە مەبەستی لەکارخستن و لەناوبردنی ئامێرە ھۆشمەندەکان درووست دەکرین یان بە بەمەستی جیاوازتر درووست دەکرێن .
.
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ئەم ڤایرۆسەش لە لایەن دووکەسی پاکستانی درووستکرا کە ھەردووکیان برا بوون بەناوەکانی ” ئەمجەد و باسیت فاروق ” وە ھەروەھا ڤایرۆسەکە بە ( لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسەکە کاری نەده‌کردە سەر ھارد درایڤەکان ، بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت .

لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھات کە کاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خزمه‌تگۆزاریه‌كا نوو و گه‌له‌ك گرنگ بۆ واتس ئاپ دهێته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

بەرنامەیەک مەسنجەر و فەیسبوک و ئینستاگرامى كۆم دكت

Lalish Duhok

هه‌فت ئامۆژگاری بۆ درێژبوونا ته‌مه‌نێ پاتريا مۆبایلێ

Lalish Duhok