شبكة لالش الاعلامية

ئەلحوێت: تەعریبکرنا دەشتا نەینەوا دەست پێ کريە

ئەلحوێت: تەعریبکرنا دەشتا نەینەوا دەست پێ کريە

دهۆک -KDP.info-

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق داویەتی بۆ نیشتەجێکردنی عەرەبەکان لە دەشتی نەینەوا بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە.

دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان چەندین پێشێلکارییان بەرانبەر خەڵک کردووە، جگە لە مانەش، بووەتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە. لەو بارەیەشەوە مزاحم ئەلحوێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “بە بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق جارێکی دیکەی تەعریبکردن لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا دەستی پێ کردووەم ئێمە وەک هۆزە عەرەبەکان بە هەموو شێوەیەک ئەم هەنگاوەی تەعریبکردن لە ناوچەکانمان ڕەت دەکەینەوە.”

بەعەرەبکردن، پرۆسەیەکی عەرەبییە لە سەدەی هەشتی زاینییەوە بە مەبەستی دروستکردنی ڕەچەڵەکێکی عەرەب بۆ کورد سەری هەڵداوە و دواتر ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەسەر کوردستانیاندا سەپاند.

ئەو دەشڵێت: “ئەم کردەوانە هاوشێوەی کردەوەکانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆرن، ئەو کاتەی کوردیان دەردەکرد و عەرەبیان لە جیگای دادەنا و ئێستاش ئەو کردەوانە دووبارە دەبنەوە، ئەویش بە پێی گواستنەوەی تۆماری هاووڵاتیان بۆ قەزا و ناحیەکان، ئەویش زومار و باشیک و شێخان و تلکێف و بەرتڵە .”

حوێت ئاماژەیش دا: “ئێمە وەک هۆزە عەرەبەکان ئەم کردەوانە بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە، کە لە لایەن حکوومەتی عێراقیەوە بە هاوکاریی چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت و ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونی تایفەگەرییە و هاندانە بۆ بەکوشتندانی خەڵک.”

ئەلحوێت ئەوەیشی گوت: “ئەم ناوچانە بە ڕیفراندۆم سەلماندیان کە کوردستانین، ئێمە داوا لە کۆمەلگای نێودەڵەتی دەکەین کە ئەم تەعریبە رابگرن، بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەو توندوتیژی نەڕوات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامەك ب هەلكەڤتا جەژنا نەورۆزێ و سەرێ سالا كوردی بەلاڤكر

Lalish Duhok

په‌ياما سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ بۆ يادا ئه‌نفالا به‌هدينان

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ وەزارەتا ساخله‌ميێ:چوو حاله‌تێن کۆلێرايێ نه‌هاتينه‌ تۆماركرن 

Lalish Duhok