شبكة لالش الاعلامية

فەیسبووك و ئینستاگرام سنووران بۆ ماوێ مانا پشكداران ددانێن 

فەیسبووك و ئینستاگرام سنووران بۆ ماوێ مانا پشكداران ددانێن 

رووداو-سلێمانی

هەریەکە لە فەیسبووک و ئینستاگرام بژاردەیەک دەخەنە بەردەستی بەشدارانیان تاوەکوو ماوەی مانەوەیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایتییەکان سنوورداربکەن.

پرۆژەی نوێیەکە لەپاش ئەوە هات لە نێوەندە زانستییە جیاجیاکانەوە هۆشداری درا کە زۆر مانەوە بە دیار تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە کاریگەریی نەخوازراوی دەروونیی درووستدەکات.

لەمەودوا بەشدارانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن دیاری بکەن کە چەندە لەسەر هێڵ دەمێننەوە، فەیسبووک بیریان دەخاتەوە کە ئەو ماوەیەی دیارییان کردبوو بەرەو کۆتاییە، هەروەک دەتوانن بۆ ئەو ماوەیەی خۆیان خوازیارن فەیسبووک نۆتیفیکەیشنیان بۆ نەنێرێت.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو فەیسبووک بە پۆستێک بیری بەشدارانی هێنایەوە کە زۆر مانەوە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی کاریگەریی نەخوازراوی لەسەریان دەبێت.

لە ئەزموونێکی زانکۆی میشیگانیش دەرکەوت ئەو کەسانەی تۆی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەسەر دەکەنەوە دەروونێکی ناساز و نائارامیان هەیە بەراورد بەوانەی دەمەتەقێ لەگەڵ هاوڕێکانیان دەکەن.

هەروەک توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا دەریخستبوو ئەوانەی لینکەکانی فەیسبووک زیاتر دەکەنەوە و ریئاکشنی زیاتریان دەبێ بۆ پۆستەکانی فەیسبووک، باری دەروونییان ناتەندروستترە لە کەسانی دیکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماوسه‌كى نوو بۆ یاریێن ڤیدیۆیان ل داھاتى

Lalish Duhok

کێشەیەک بۆ پەیچێن فەیسبووکى پەیدا دبت

Lalish Duhok

تۆرا “پێشگرام” ژلايێ گه‌نجه‌كى زاخۆ هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok