شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا هه‌ڤپەیمانيا 20 وه‌لاتان دژی ئيرانێ رادگەهينت 

ئەمریكا هه‌ڤپەیمانيا 20 وه‌لاتان دژی ئيرانێ رادگەهينت 

وشه‌:

بەرپرسانی حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرەیەكی فرەوانیان پێكهێناوە و تا ئێستەیش 20 دەوڵەت هاتوونەتە ڕیزی ئەو بەرەیە و بە وردی پابەندی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبن و لە تەك ئەمەریكا فشارەكانیان بۆ سەر تاران چڕتر دەكەنەوە.

بەرپرسانی ئەمەریكا دووپات لەوە دەكەنەوە، كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیك و لە مانگی یازدەی ئەمساڵ گورزێكی تری سزا بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران بسەپێنرێت.

بەرپرسێكی ئەمەریكی لە ڕێی تەلەفۆنەوە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، كە سزاكان كاریگەری قورسیان بەسەر ئێران دەبێ، گومانیشمان لەوە نییە ئەو سزایانە وا دەكەن، ئێران دەسبەرداری پارەداركردنی میلیشیاكانی شیعە بێت.

زیاتر گوتی، ئامانجی سەرەكی ئەو هەوڵانەی ئەمەریكا وەستاندنی جموجۆڵەكانی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پشێوی و نائارامی زۆری دروست كردووە و وڵاتانی ناوچەكە بەرەو چارەنووسێكی نادیار ئاراستە دەكات.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە گفتوگۆیە و دەمانەوێ هەمووان بێنە ڕیزی ئەو هەوڵەی ئەمەریكا بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بچووككردنەوەی هەژموونی ئێران بەسەر وڵاتانی ناوچەكە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرگێ شەشێ يێ (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كو ژ نڤيسينا سەرۆك بارزانییە، كەفتە بەر ده‌ستێ خوونده‌ڤانان 

Lalish Duhok

ئه‌مریكا مه‌زنترين بنگه‌هێ سه‌ربازی ل مووسل درووست دكت

Lalish Duhok

خەسرەو گۆران:دڤێت پشتى مووسل ل سەر سنوورێ ناڤبه‌را عێراق و کوردستانێ دا رێک بکەڤین

Lalish Duhok