شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپەيمان: هێزێن ئەمریکى دێ ل عێراقێ مينن  

هه‌ڤپەيمان: هێزێن ئەمریکى دێ ل عێراقێ مينن  
رووداو – هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت، تاوەکو پێویست بکات هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەیە کە پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون.

فەرماندە شۆن رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەبوزەبی رایگەیاند “هێزەکانمان لەوێ (عێراق) دەهێڵینەوە هەتاوەکو ئەوکاتەی پێمانوابێت پێویستە بمێننەوە”.

گوتەبێژی هاوپەیمانان هەروەها دەڵێ “ئامانجی سەرەکی دوای ئەوەی داعش لە رووی سەربازییەوە تێکشا: هەوڵەکانە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پێویستە بۆ ئەم مەبەستە هەر لەوێ بمێننەوە”.

پنتاگۆن لە کۆتاکانی 2017 رایگەیاند، ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق کەمێک لە سەرووی هەشت هەزار سەربازە، میدیا بیانییەکانیش دەڵێن، هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازی لە عێراق جێگیرکراون، بنکەی تەنف لەسەر سنووری سووریا و قائیم لە پارێزگای ئەنبار.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق داوای لە بەغدا کرد گوشار بخاتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکان لەدژی داعش لە کانوونی یەکەمی 2017 بەشێوەیەکی گشتی کۆتاییان پێهاتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ پارته‌كا باکوور: پشتگیريا سەربەخۆیيا کوردستانێ دکەین

Lalish Duhok

خه‌لكێ گوێڕ و ده‌وروبه‌ران ڤه‌دگه‌رنه‌ ناوچێن خۆ

Lalish Duhok

رۆحانی: رێ ب دروستكرنا ناوچه‌یا دژه‌ فڕینێ ل باكۆرێ سووریێ ناده‌ین

Lalish Duhok