شبكة لالش الاعلامية

خوارنا شیرى ل سبان شەکرا خووونێ رێکدئێخت 

خوارنا شیرى ل سبان شەکرا خووونێ رێکدئێخت 

رووداو-سلێمانی

گۆڕینی رۆتینی خواردنی بەیانیان رۆڵی ئەرێنی دەبینێ لە کۆنترۆڵکردنی شەکرەی جۆری دوو، توێژینەوەیەکی نوێ وا دەڵێ.

توێژینەوەکە، کە لە کەنەدا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Journal of Dairy Science) بڵاوبووەتەوە، دەریخستووە خواردنەوەی پەرداخێک شیر لە پاش نانی بەیانی، هەستی تێرییەکی زیاتر دەبەخشێ و یاریدەی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات لەپاش هەردوو ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ، بەراورد بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لە پاش نانی بەیانی.

لە توێژینەوەکەدا بەدواداچوون کرا بۆ کاریگەریی پرۆتینی نێو شیر لەسەر ئاستی شەکری خوێن، هەستی تێربوون و خواردنی دیکە بە درێژایی رۆژ.

لە ئەنجامدا دەرکەوت شیری دەوڵەمەند بە پرۆتین کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەریەک لەو بوارانە دەبێت، واتە هەم شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و هەم هەستی تێربوون دەبەخشێت.

توێژەرەکان دەڵێن پرۆتینی نێو شیر پرۆسەی هەرس هێواشدەکاتەوە و هەستی تێربوونی درێژخایەن دەبەخشێ، بۆیە گرنگە بکرێتە بەشێک لە خواردنی بەیانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانە 90 خۆلەکا بازده‌  

Lalish Duhok

میسریا بۆچی تەرمێن خۆ مۆمیا دكرن؟

Lalish Duhok

بلندبوونا فشارا خوونێ چییه‌؟

Lalish Duhok