شبكة لالش الاعلامية

رێوره‌سمێن جه‌ژنا جه‌مايێ دێ ل په‌رستگه‌ها لالش ئێنه‌ گێران

رێوره‌سمێن جه‌ژنا جه‌مايێ دێ ل په‌رستگه‌ها لالش ئێنه‌ گێران

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی بنکەی لالش لە پەرستگای لالش ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ شه‌ممه‌، لە پەرستگای لالش جەژنی ”جەما”یی ئێزدییان به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی بنکەی لالش لە پەرستگای لالش لوقمان سلێمان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، بریارە سبەی شەممە(٦ـی ١٠ـی ٢٠١٨)ـێ لە پەرستگایی لالش گەورەترین جەژنی جەما بەڕیوەبچیت و بریارە لەم جەژنە دا ١٥٠ هەزار کەس ئامادە بن.

گوتیشی، جەژنەکە بۆ ماوەیی ٧ رۆژ دەخایەنێت، بریارە ئێزدییانی سەرتاسەری دونیا بێنە پەرستگایی لالش پشکداری ئەم ڕێوڕسمە ئاینیە بن.

لوقمان سلێمان دەڵێ، دوای ٤ ساڵە ئێزدییان هیچ جەژنێکیان نەگێڕاوە بە هۆی هاتنی داعش بۆ ناوچەکانیان و، ئێستاش جەژن بە شێوەی مەراسیمی ئاینی دەگێڕن، لە حەوت رۆژیشدا چەندین مەراسیمی تایبەت هەن لەوانەش سەمای دینی و بە ئامادەبوونی بابە شێخ و چەندین پیاوی ئاینی ئێزدییان.

پەرستگای لالش گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدییانە لەسەر ئاستی جیهان، دەکەوێتە باکووری قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک لە نێوان ٣ـێ چیادایە و بە سرووشتێکی جوانی هه‌یه‌.

٩٠%ی کوردانی ئێزدی دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و، ١٠%ی دەکەونە سەر هەرێمی کوردستانن، زۆرێكییشیان لە ڕووسیا و ئەرمینیا و جۆرجیا و ئەڵمانیا نیشتەجێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كار ل سەر پرۆژێ‌ پۆرتێلا كەسایەتیێن كوردێن رەسەنێن ئێزدی دئێتە كرن

Lalish Duhok

قەیرانا دارایی كارتێكرن ل سەر ژیانا ئاوارەیان كریە

Lalish Duhok

فازل میرانی: شنگال بێ خودان نەبوو و بێ خودان نابت

Lalish Duhok