شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا کارەبێ دەنگۆيێ به‌لاڤبوونا نەخۆشيه‌كێ ل وێستگەهه‌کا کارەبێ رەتكر  

وەزارەتا کارەبي دەنگۆيێ به‌لاڤبوونا نەخۆشيه‌كێ ل وێستگەهه‌کا کارەبێ رەتكر  
ZNA-ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەنگۆی بلاو بوونەوەی نەخۆشی لە وێسگەیەکی کارەبا بە ھەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە و ئەم دەنگۆیە ھیچ راستی بۆ نیە، ھیچ کارگەیەکی کیمیاویش لە وێسگە کارەبایەکاندا نیە تاوەکوو ببێتە ھۆکاری بلاوبوونەوەی نەخۆشی.

حەمەئەمین ھەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بە ھەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە گوایە چەند کەسێک لە وێستگەیەکی کارەبادا تووشی نەخۆشیی سیل بوو بن.

حەمەئەمین ھەورامی، ئاشکرای کرد کە ئێمە ھیچ شتێکی وامان نەبیسوتووە و ئەم نەخۆشیەیش لە ھیچ وێسگەیەکی کارەبا بلاو نەبۆتەوە، ھیچ کەسێکیش مۆلەتی نەخۆشی پێنەدراوە، و ھیچ کارگەیەکی کیمیاویش لە وێسگە کارەبایەکاندا نیە تاوەکوو ببێتە ھۆکاری بلاوبوونەوەی نەخۆشی.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە وێسگەکانی کارەبا ھەمووی بە ئامێر کاردەکەن و ھیچ زیانێک بە کارمەندەکانی وێسگەکان ناگات و بە گازی سروشتی کار دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ لژنا بلندا ڕووبرووبوونا كۆرۆنايێ دێ كۆم بت 

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: ره‌وشا كوردستانێ جوداهيه‌كا مه‌زن ل گه‌ل ئه‌فغانستانێ هه‌يه‌

Lalish Duhok

شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: ئیران و مالكی رێ بۆ شه‌رێ كوردان ل شنگالێ خوه‌ش كرییه‌

Lalish Duhok