شبكة لالش الاعلامية

مفايێن ڤه‌خوارنا چايێ بۆ ساخله‌ميا دلى 

مفايێن ڤه‌خوارنا چايێ بۆ ساخله‌ميا دلى 

ئێن ئارتى2:

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی ئوستڕاڵیا ئاماژە بە پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چا و تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن دەکات.

زانایانی زانکۆی خۆرئاوای ئوستڕاڵیا ئاشکرایدەکەن ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک چا مەترسیییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری تەندروستی ئوستراڵیا بڵاوکراوەتەوە، تێید نزیکەی ٥٣ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، کە سەنتەری سیستمی خۆراکی دانیمارکی بۆ شێرپەنجە و توێژینەوەکانی پێشتر هەمان توێژینەوەیان لسەر گرنگی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستی دڵ کردووە.

لە توێژینەوەکەدا پرسیار لەسەر سیستمی خۆراکی و جۆری خۆراکەکان و ژەمەکانیان کراوە کە چەند جار لە ڕۆژێکدا ناندەخۆن.

بۆماوەی ٢٣ ساڵ چاودێری تەندروستی بەشداربووەکان کراوە، لەکۆتایدا بۆیان دەرکەوتووە ١٢ هەزار بەشداربوو کێشەیان لە کاری دڵدا هەیە، نیکۆلا باندۆنۆ بەرپرسی توێژینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێژی زانستی پزیشکی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بڕی ٥٠٠ ملیگرام لە ماددەی فکافۆنۆید دەخۆن کە لە چادا هەیە کەمتر مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و سکۆڵەکان و تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن لێدەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ خوارن بۆ زارۆكێن دبن ئێك ساليێ دا قەدەغەنە

Lalish Duhok

ئەڤ جۆرە زه‌لامنه‌ سەره‌نجا خانمان رادكێشن

Lalish Duhok

لێدانا دلى دسەر 120 دا بێت رامانا چى یە؟

Lalish Duhok