عادل عەبدولمەهدی پاسپۆرتا دیپلۆماسی ددهته نادیا موراد و ههڤژينێ وێ
رووداو – هەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە پاراستن و ئاسایشی کەرکووک. راشیگەیاند، بڕیاریانداوە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدەنە نادیە موراد و هاوژینەکەی.
ئێوارەی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراقدا، ناوی بەربژێرەکانی دیکە پۆستە وەزارییەکانی دیکە تەواودەکرێن. ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ وەزیری دیکە پەسندکران بەڵام هێشتا پێنج وەزارەت بەبێ وەزیرن.
عەبدولمەهدی، راشیگەیاند، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان سەرپشکی بکەن، ئەوا ناوی نوێ بۆ پۆستە بەتاڵەکان پێشکەشدەکات. گوتیشی، بەراورد بە کابینەکانی رابردوو، کابینە وەزارییەکەی کەمتر حیزبییە.
عادل عەبدولمەهدی باسی دۆخی کەرکووکی کرد و گوتی حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە پاراستن و ئاسایشی کەرکووک.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی عێراق گەورەن و بە رۆژ و چەند هەفتەیەک چارەسەر ناکرێن، حکومەتیش ناچێتە ژێر باری ئەو گوشارانەی کە تاستەنگ لەبەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان دروستدەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدەنە نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و هاوژینەکەی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
