شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی: کریستیان پشكه‌كا گەلێ کوردستانێ نه‌

مەسرور بارزانی: کریستیان پشكه‌كا گەلێ کوردستانێ نه‌

باسنيوز:

مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریاكی ئەنتاكیا و تەواوی ڕۆژهەڵات و سەرۆكی كەنیسەی سریانی ئەرتۆدۆكس لە جیهان و شاندێكی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27/1/2019 مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مار ئەگناتیۆس ئەفرامی دووەم، پاتریاكی ئەنتاكیا و تەواوی ڕۆژهەڵات و سەرۆكی كەنیسەی سریانی ئەرتۆدۆكس لە جیهان و شاندێكی یاوەری كرد، كە لە ژمارەیەك مەترانی كەنیسەی تاییفەی سریانی ئەرتۆدۆكس لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پارێزگای نەینەوا پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ سەرکردایەتیی سیاسی و حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو لە بەرامبەر پێشوازیکردن و حەواندنەوە و داڵدەدانی كریستیانەكان لە هەرێمی كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا.

هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان كریستیانەكان و گەلی کورد درا و جەخت لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و چارەنووس و ئاییندەی هاوبەشی تێکڕای پێکهاتەکانی گەلی كوردستان كرایەوە، لەو بارەوە مەسرور بارزانی روونی کردەوە، کە گەلی کورد شانازی بە پەیوەندییە مێژووییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکاتەکانی کوردستان دەکات، وەک خاڵێکی بەهێز لێی دەڕوانێت و رای گەیاند، لە نیگەرانییەکانی پێکهاتەی کریستیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگەین، لەم روانگەیەوە ئێمە لە یارمەتی و پشتیوانییەکانمان بەردەوام دەبین.

هەروەها ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە شاندی میوان، کە کریستیانەکان بە بەشێک لە گەلی کوردستان دەزانن و رایگەیاند، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ئەو پەیوەندییە مێژوویی و پرەنسیپانە نابین، کە لە باوەری قوڵمانەوە بە رێزگرتن لە جیاوازیی نەتەوەیی و بیروباوەڕی ئایینیەوە سەرچاوەی گرتووە و گوتی: پێویستە هەموان ئەم وڵاتە بە وڵاتی خۆیان بزانن و ناکرێت پەنا بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەیان ببەن.

لەبەرامبەردا پاتریاك مار ئەگناتیۆس پاراستن و داڵدەدانی کریستیانەکانی لەلایەن خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند و تیشکی خستە سەر نیگەرانیی کریستیانەکان لە ناوچەکەدا، کە لەلایەن هەندێ گروپی چەکدارەوە ناچار بەوە دەکرێن ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن.

لە کۆتاییدا نزای سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی خواست و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ئەگەر دەخوازن یارمەتیدەر بن، پێویستە لە زێدی خۆیانەوە ئەوەیان بۆ بکەن و لە چارەسەرکردنی رەوشەکە هاوکاریان بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا دەرکرنا کارته‌كا فەرمی يا وه‌ڵاتیێن هەرێما کوردستانێ راگرت

Lalish Duhok

دژه‌ تیرۆرا كوردستانێ زانیاريێن نوو ده‌رباره‌ی كه‌فتنا خوارا درۆنا به‌حركه‌ به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

نێزیكی 100 حزب دێ به‌شداريێ ل هه‌لبژارتنێن داهاتى يێن عێراقێ دا كن

Lalish Duhok