شبكة لالش الاعلامية

مەسروور بارزانی پشكداريێ ل کۆنگرێ ئاسایيشا میوشن دکت

مەسروور بارزانی پشكداريێ ل کۆنگرێ ئاسایيشا میوشن دکت

وشه‌:

مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى ئاسایشى میوشن ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى شوبات، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میوشن کە بریارە لە 15ی مانگ دەست پێ بکات بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.

هاوكات بڕیارە لە پەراوێزی کونگرەکە مەسروور بارزانی چەندان دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ته‌ناهیی و ئەندام پەرلەمان وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.

كۆنگره‌ى ئاسایشى میوشن كۆنگره‌یه‌كى ساڵانه‌یه‌ و له‌ شارى میوشنى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ ده‌چێت و به‌رپرسانى باڵا و شاره‌زایانى ته‌ناهیی وڵاتان به‌شدار ده‌بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“حكوومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تا دامه‌زراندنێ دده‌تە ئێكه‌مێن زانكۆ و په‌یمانگه‌هان”

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی په‌یامه‌ک ده‌رباره‌ی هێرشا داعشێ ل کفری به‌لاڤ کر

Lalish Duhok

کۆمسیۆن: دەنگدان و جۆداكرنا دەنگێن هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دێ وه‌كو یێن عێراقێ بن

Lalish Duhok