شبكة لالش الاعلامية

سبه‌ى مووچێ ڤان جيان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

سبه‌ى مووچێ ڤان جيان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

وشه‌:

دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى ساڵى 2019ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش بكرێ.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست “وشه‌” كه‌وتووه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێ.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، سبه‌ى مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 و یه‌كه‌ى 80ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێ. هاوكات تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تریش دابه‌ش ده‌كرێ و دواتر چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كرێ.

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ دابین ده‌كرێ، جیا له‌ داهاتى ناوخۆ و فرۆشتنى نه‌وت، مانگانه‌ بڕێك پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ ده‌كرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ربارەی  پيڤه‌له‌رزا ئيرۆ  يا هەرێمێ راگەهاندنه‌ك هاته‌ به‌لاڤكرن 

Lalish Duhok

حكوومەتا هەرێمێ به‌رسڤا ئەمنستی ئینتەرناشنال دده‌ت

Lalish Duhok

هاتن و چوونا هه‌رێمێ:هیچ رێنماییه‌كا نوو نه‌گه‌هشتيه‌ ده‌ستێ مه‌ بۆ تۆماركرنیا ترومبێلێ

Lalish Duhok