شبكة لالش الاعلامية

نادیا موراد پیرۆزباهيێ ل مەسرور بارزانی دکت

نادیا موراد پیرۆزباهيێ ل مەسرور بارزانی دکت

باسنيوز:

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بۆنەی هەڵبژێرانی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کردووە و خوازیاری سەقامگیری و ئاسایشی سنووری شنگالە.

نادیە موراد، لەو پەیامەیدا ئومێدی ئەوەی خواستووە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی وەدەرنانی میلیشیاکان لە شنگال و بەشداریی کوردانی ئێزدی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هەنگاو هەڵبگرێت.

براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ دەڵێت: “بە سەقامگیری و ئاسایشی لە شنگال، خەڵکی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە شوێن و ماڵی خۆیان کە ئەمە کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ناوچەکە دەبێت”.

پەرلەمانی کوردستان دوێنێ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روفاتێن 16 ئێزديان بۆ كه‌سوكارێن وان هاتينه‌ راده‌ستكرن

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی بۆ نادیا موراد:دێ پشته‌ڤان بین ل سه‌رجه‌م كاران ده‌

Lalish Duhok

ل سەر فەرمانا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بزاڤێن ڕزگاركرنا گرتيێن ئێزدىژ ده‌ستێ داعش دێ دبه‌رده‌وام بن

Lalish Duhok