شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ په‌يامه‌كا پیرۆزباهیێ ئاراسته‌ى ئێزديان كر  

سەرۆکێ حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ په‌يامه‌كا پیرۆزباهیێ ئاراسته‌ى ئێزديان كر  
باسنيوز:

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلێ ھاڤینێی ئێزیدییەکان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە “بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێ “دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زياترى خوشک و برا ئێزیدییەکانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزیدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنووری شنگال و بەھزان، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش:ئاگربەربوونا خیڤەتێن کەمپا شاریا شه‌رمزاریه‌كا نووى یە گرێدایى ب زنجیرا دەردەسەریێن خەلکێ شنگال

Lalish Duhok

شنگال.. کوردێن ئێزدی ژبه‌ر حەشدا شەعبی نكارن ڤه‌گه‌رنه‌ ده‌ڤه‌رێن خۆ

Lalish Duhok

زارۆکەکى ئێزدى توندوتیژیا تیرۆرستێن داعش پيشان ددەت

Lalish Duhok