شبكة لالش الاعلامية

نادیا موراد سوپاسيا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ دکت

نادیا موراد سوپاسيا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ دکت
رووداو-هەولێر

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر دیاریکردنی 3ی ئابی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی بیرهاتنەوەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان.

نادیە موراد لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت، “من زۆر سوپاسگوزاری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقم، بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری ناساندنی 3ی ئاب وەکو رۆژی فەرمی بیرهاتنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتەوایی و نۆژەنکردنەوەی ناوچە و کۆمەڵگەی ئێزدییەکان.”

لە رۆژی 3-5-2019 ساڵیادی هێرشی داعش بۆ شنگال، پەرلەمانی کوردستان 3ئابی وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاریکرد. پرۆژە بڕیارەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە پەسەندکرا کە ژمارەیان 87 ئەندام پەرلەمان بوو.

لەبەرئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە پشوودایە، کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەژمارکرا و بەرنامەی کاری تەنها بریتیبوو لەدەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازە.

رۆژی 3ـی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر شنگال و دەورووبەری و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان دژ بە کوردانی ئێزدی ئەنجامدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێڤه‌به‌رێ كه‌مپێن دهۆكێ: سێ هەزار و 797 خێزانێن ئاوارە ڤه‌گەرياينە شنگال

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش جه‌ژنا خدر لياس ل گوندێ خه‌تارێ ساخكر

Lalish Duhok

88 گۆڕێن بكۆم ل شنگالێ‌ هاتینە دیتن

Lalish Duhok