زه‌لام ڤان راستیان ل خانمان ڤه‌دشێرن
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر وا بیر ده‌كه‌یته‌وه كه ڕاستیه‌ك نیه پیاوان بیشارنه‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه به هه‌ڵه‌دا چویت، چونكه پیاوانیش له ژیانی تایبه‌تی خۆیان كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه كه نایانه‌وێت هیچ كه‌س بیزانێت و ده‌یشارنه‌وه هاوشێوه‌ی خانمان، له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ڕاستی ده‌زانیت كه به‌رده‌وام پیاوان له هه‌وڵی شاردنهوهیدان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی لاواز ته‌ماشا نه‌كرێن.
1-نازانن هەموو كارێك بكەن:
بێگومان هەموو ماڵێك پێویستی هەیە وەك چاككردنەوەی كارەبا و بۆری ئاو یان هەر كارێكی دیكە بێت، خانم ئەگەر لە هەمو جارێكدا كە داوای شتێكی لێدەكەیت و ئەو بیانوویەك بۆ ئەو كارە دەهێنێتەوە كە دواتر دەیكات بەڵام هەر نایكات ئەوە مانای وایە ئەو كارەكە نازانێت و نایەوێت ئەوەش بڵێت كە نایزانێت .
2- غیرە دەكات :
هەندێك لە پیاوان غیرە كردنی خۆیان دەردەبڕن بەڵام بەشێكیان ئەمە دەرناخەن و ئەمە مانای ئەوە نیە كە غیرە ناكەن بەڵكو مانای ئەوەیی هەیە كە نایەوێت دەری بخات چەند غیرە دەكات .
3- ئارەزووی پیاهەڵدان ناكات؟ :
ئەگەر پێت وایە هاوسەرەكەت ئارەزوی ئەوە ناكات بەسەریدا هەڵبدەیت و وەسفی بكەیت ئەوە هەڵەیت چونكە پیاوان زیاتر لە خانمانن ئارەزووی ئەوە دەكەن بەسەریاندا هەڵبدرێت و وەسفیان بكرێت بەڵام ئەمە دەرناخەن .
4- دەترسێت :
ئەمە نهێنیەكی دیكەی پیاوانە كە ئارەزوو ناكەن كەس بزانێت چونكە ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بزانرێت دەترسن ئەوە لە مانای پیاوەتیانن كەمببێتەوە ، هەندێك لە پیاوان لە تاریكی و لە قالۆنچەش دەترسن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
