شبكة لالش الاعلامية

سبەی شاندێ هه‌رێمێ دێ چته‌ بەغدا

سبەی شاندێ هه‌رێمێ دێ چته‌ بەغدا
باسنيوز:
نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پایتەختی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا لەکاتی خۆیدا ئەنجام ده‌درێت.

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە کات و وادەی خۆیدا شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە میانی سەردانەکەدا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا “سیاغە دەکرێت”. ئەوەشی رەت کردەوە کە هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی سەردانی شانده‌كه‌ بۆ بەغدا هەبێت و گوتی: “سبەی شاندەکە بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دێنە بەغدا‌”.

هەر لەم لێدوانەیدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد: “ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هەولێر و بەغدا نابێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ پیشووتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فه‌رمانده‌یه‌ك: په‌كه‌كه‌ ژبه‌ر كارێن بازرگانى شنگالێ بجهناهێلت

Lalish Duhok

وەزیرێ پلاندانانا عێراقێ رۆلێ سەرۆك بارزانی ل ژیانا سیاسی و پێكڤه‌ژیانێ دا بلند نرخاند 

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ راگەهاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok