شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سالا نوو يا زایینى په‌یامه‌ك به‌لاڤكر 

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سالا نوو يا زایینى په‌یامه‌ك به‌لاڤكر 
باسنيوز:

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2019، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “بەبۆنەی سەری ساڵی زايینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم”.

مه‌سرور بارزانى ئومێدەواره‌ ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه‌: “هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان، بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت”.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز ، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/31

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: نابیت د ئیراقه‌كا ئێكگرتی دا بمینین و رۆژانه‌ كێشه‌ مه‌زنتر ببن

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: بارانبارین دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok

هه‌ولێر.. پێشانگه‌ها گه‌شتیاری یا رۆژهه‌لاتا ناڤین د هێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok