شبكة لالش الاعلامية

په‌ياما نێچيرڤان بارزانى بۆ سالا نوو

په‌ياما نێچيرڤان بارزانى بۆ سالا نوو

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: هيواى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و كۆتاييهاتنى قه‌يران و ئاڵۆزييه‌كان بۆ عێراق و ئاشتى و ئارامى بۆ هه‌موو گه‌لى كوردستان، ناوچه‌كه‌ و جيهان ده‌خوازم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

كوردستانييانى خۆشه‌ويست،

عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕن، ڕووداو و پێهشاته‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانيش هه‌يه‌. ئێمه‌ به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كهه‌ڵوێستى، ده‌توانين ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ببينه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ بگه‌ينه‌ كه‌نارى ئارامى. له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌ كوردستانييه‌كان له ‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى به‌رده‌وام ده‌بين. ئێمه‌ به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر ده‌ڕوانین.

له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكار ده‌بين و لايه‌نه عێراقييه‌كان هان ده‌ده‌ين كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى خۆيان به‌رامبه‌ر به‌ وڵات جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌موو كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن. داوا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌كه‌ين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، له‌ پشتگيرى و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بن.

كوردستانييانى خۆشه‌ويست، هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ وڵاتى ماف و ئازادييه‌كان بۆ هه‌مووان و لانكه‌ى ئارامى سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنته‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا كار ده‌كه‌ين و ئه‌و بنه‌ما و كولتووره‌ جوانه‌ ده‌پارێزين و به‌رگرييان لێ ده‌كه‌ين.

ساڵى تازه‌ له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌ر له‌ خۆشى و كامه‌رانيدا بن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

31/12/2019

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومه‌تا عێراقێ لسه‌ر پڕۆژێ هه‌رێما به‌سره‌ هاته‌ ده‌نگ

Lalish Duhok

وەزارەتا ساخله‌ميا هه‌رێمێ به‌رهه‌ڤيان بۆ رووبرووبوونا پێله‌كا به‌رفره‌هـ يا كۆرۆنايێ دكت

Lalish Duhok

دوورپێچكريه‌..چه‌ند رۆژێن داهاتى شه‌رێ ره‌قه‌ دێ ده‌ست پێكت

Lalish Duhok